PM:03:15:03/11/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی
هاری کەین بە نادیاری ماوەتەوە و یاریزانەکەش لە کۆتایی وەرزدا بڕیار لەسەر داهاتووی
دەدات.
هاری کەین لە
ساڵی 2023 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد و لەگەڵ یانەکە ئاستێکی نموونەیەکی
پێشکەش دەکات و بەردەوامە لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکانی
ئیسپانیا و تێیدا سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویانکردەوە بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی
هێرشبەرەکە دەدات و تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە.
ئەستێرە ئینگلیزەکە دەتوانێت ساڵێک پێش کۆتایی
هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026، پاڵەوانی
ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی بڕگەی ئازادکردنی 65 ملیۆن یۆرۆی لە
گرێبەستەکەیدا.
بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە ئەڵمانییەکان، کەین کە
لەم وەرزەدا لە 15 یاریدا 22 گۆڵی لەگەڵ بایرن تۆمارکردووە، لە کۆتایی وەرزی
ئێستادا دەیەوێت بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی بدات.
خودی یاریزانەکەش سەبارەت بە رۆیشتنی دەڵێت: تا
ئێستا هیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ بایرن نەکردووە لەو بارەیەوە، بەڵام ئەگەر ئەو
گفتوگۆیانە هاتنە پێشەوە، ئامادە دەبم بۆ قسەکردن بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە، دیارە
ئەوە بەندە بەوەوە کە لە کۆتایی وەرزدا لە کوێین و چی بەدەستدەهێنین، ئێمە لە
ساتێکی نایابداین لە ئێستادا لەوە زیاتر بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەمەوە.