یامال و نیکۆڵ جیابوونەوە.. هۆکارەکەی ئاشکرابوو

AM:10:32:02/11/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یامال و خۆشەویستەکەی جیابوونەوە و یاریزانەکە رایگەیاند کە بەهۆی ناپاکییەوە نەبووە.

بە شێوەیەکی فەرمی لامین یامالی ئیسپانی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە بەرنامەی دی کۆرازۆن رایگەیاند، پەیوەندی خۆشەویستیان لەگەڵ نیکی نیکۆڵی خانمە گۆرانیبێژی ئەرجەنتینی نەماوە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە سەبارەت بە جیابوونەوەیان وتی:ئێمە چیتر پێکەوە نین، بەهۆی ناپاکیەوە نەبووە وەک ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، ئێمە بە سادەیی جیابووینەوە و هەموو ئەو شتانەی کە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، لامین یامالی تەمەن 18 ساڵ و نیکی نیکۆلی تەمەن 25 ساڵ وەک دوو خۆشەویست دەردەکەوتن و پەیوەندییەکەیان دەنگدانەوەی زۆری میدیایی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

شەقامی وەرزشی لە سەرانسەری جیهان لە رەفتارەکانی یامال نیگەران بوون، بەو پێیەی کە نیکۆڵ یەکەم کچ نییە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندی بەو یاریزانەوە هەبێت.