کانتی دەگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن

PM:02:31:03/11/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کانتی دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکرد و یانەی پاریس ئێف سی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فووت میرکاتۆ، یانەی پاریس ئێف سی فەرەنسی، کە لەم وەرزەدا لە لیگ وەن یاریی دەکات، هەوڵی گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی ناوەراستکاری فەرەنسی دەدات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، یانەی پاریس کە لە لایەن خێزانی ئارنۆڵت و رێد بۆڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کانتی بە یاریزانێکی سەرەکی دەزانن بۆ بەرەوپێشبردنی یانەکەیان، دوای ئەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە یانەکانی لیسەت و چێلسی و ئیتیحادیش ئاستی سەرنجراکێشی پێشکەشکردووە.

باسی لەوەشکردووە، هیچ رێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە، بەڵام دانووستانەکان بەردوامن لەسەر مەرجەکانی هەردوولا، کانتی خواستی یارییکردنەوەی هەیە لە ئەوروپا، لە بەرامبەردا پاریس ئێف سی پێداگری لەسەر گرێبەستەکە دەکات چونکە گواستنەوەی کانتی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی لە خولی فەرەنسا و ڕکابەریکردن لە ئەوروپا.

نگۆلۆ کانتی تەمەنی 34 ساڵە، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد کۆتاییدێت، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوە پێنج ملیۆن یۆریە، لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداریی 90 یاریی کردووە و خاوەنی نۆ گۆڵ و 10 ئەسیستە.