بەهرەمەندێک چاوڕێێ عێراق دەکات

PM:01:59:03/11/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆزێف نەسراوی چاوەڕێی بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەکات و هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش چاوی لەسەریەتی.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی عێراقی، جۆزێف نەسراوی، کە بەهرەمەندێکی بە رەچەڵەک عێراقییە و لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، چاوەڕێێ ئەوە دەکات بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێت.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، جۆزێف لە نێوان بوون بە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و عێراقدایە، بەهۆی بەهرەکەیەوە مانشافت چاودێری دەکات، بەڵام دەبێت عێراق پەلە بکات و بیکات بە خاوەن رەگەزنامەی عێراقیی.

لە لێدوانێکیدا جۆزێف نەسراوی دەڵێت: خەونی گەورەی من ئەوەیە لە داهاتوودا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بکەم، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی راهێنەری خوار تەمەن 23 ساڵانم تا بانگهێشتم بکات.

جۆزێف تەمەنی 18 ساڵە، لە هێڵی ناوەراستی لە یانەی بایرن میونشنی پلە دوو یاریی دەکات، لەم وەرزەدا بەشداریی 17 یاریی یانەکەی کردووە و خاوەنی یەک گۆڵ و چوار ئەسیستە.