سلۆت باسی بردنەوەکەیان و یاریی ریاڵ مەدرید دەکات

AM:11:54:02/11/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلوت نەیشاردەوە بردنەوەکەیان گرنگی زۆر هەبوو و دوای ئەم یارییە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی رووبەرووبوونەوەی ریاڵ مەدرید دەکەن.

ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەروول دوای بردنەوەیان لە ئەستۆن ڤێلا رایگەیاند، لە زۆربەی یارییەکاندا بەختیاوەریان نەبووە،جیاوازیەکان لە هەموو یارییەکدا کەمن بەڵام گرنگ ئەوەیە بردنەوەیان بەدەستهێنا.

دەشڵێت: پێموایە هەموو ئەوانەی لە یاریگا بوون هەستیان بە گرنگی یارییەکە کردووە، یاریزانەکان و هاندەرانیش هەستیان بە گرنگی یارییەکە کردووە، ئێمەش کارەکتەری بەهێزمان نیشاندا و یارییەکەمان بردەوە.

سلۆت ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک بە جیاوازی گۆڵێک یان دوو گۆڵ لەپێشەوەیت دەتوانی بە ئاسانتر یاریی بکەیت، بەڵام کاتێک بە گۆڵ دواکەوتویت دەبێت رووبەرووی مەترسی و هێرشی پێچەوانە و دۆخی سەخت ببیتەوە.

سلۆت وتی: هەمیشە چاوەڕێی شەوانی چامپیۆنزلیگ دەکەین، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید تایبەتتر دەبێت، ئەوە ئاڵانگارییە، بەڵام ئێمە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕیی دەکەین

وتیشی: ئاستی یاریزانەکانم بەدڵ بوو، بە تایبەت محەمەد سەڵاح، پێم وایە ئەمە ئەو سەڵاحەیە کە من دەمەوێت، ئەو سەڵاحەیە کە خۆی دەیەوێت و ئەو سەڵاحەیە کە هەموومان دەمانەوێت بیبینین.