PM:09:42:02/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان
سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بۆرنمۆس هێنا و چووە پلەی دووەم.
لە یارییەکانی هەفتەی 10یەمی
خولی ئینگلتەرا، مان سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمۆسی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی
سیتی لە خولەکی 17 گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی هالاندەوە تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی
25 ئەدامس ئەنجامەکەی بۆ بۆرنمۆس یەکسانکردەوە بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 33
ئێرلینگ هالاند دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە
کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بۆرنمۆس
بەباشی دەستیپێکرد و هەوڵیاندەدا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون
و لە خولەکی 60یش ئۆریێڵی گۆڵی سێیەمی خاوەن یاریگای تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە
مایەوە و مان سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامەش، کوڕانی
گواردیۆلا خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 19 خاڵ و لە پلەی دووەم دێن، بۆرنمۆسیش 18 خاڵی
هەیە لە پلەی چوارەم.