PM:07:40:02/11/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی سکۆتلەندا سێڵتیک بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک شکستی بە رێنجێرز هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سکۆتلەندا لە
یاریگای هامپدێت پارک، هەردوو یانەی سێڵتیک و رێنجەرز رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی سێڵتیک چەند
هەوڵێکیاندا و توانیشیان لە خولەکی 27 گۆڵێک لە رێگای جۆنی کێنییەوە تۆماربکەن و
ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، رێنجەرز سەرەڕای ئەوەی بە
یاریزانێکی کەمەوە یاریدەکرد لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە هەوڵیاندا
توانیشیان لە خولەکی 81 بەلێدانی سزا گۆڵی یەکسان لە رێگای جەیمس تاڤێرنێرەوە
تۆماربکەن.
پاش تەواوبوونی تایمی یەکەم بە یەکسانی، پەنابرایە
بە دوو تایمی زیادکراو کە تێیدا سێڵتیک باشتر بینران و توانیشیان لە خولەکەکانی 93
و 108 دوو گۆڵی تر لە ڕێگەی یاریزانان ماکگریگۆر و ئۆسماندەوە تۆماربکەن و سەرەنجامیش
یارییەکە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی سێڵتیک کۆتایی پیهات بەرامبەر
رێنجێرز.
بەم ئەنجامەش سێڵتیک گەیشتە یاری کۆتایی جامی
سکۆتلەندا و تێیدا رووبەڕووی سانت میرێن دەبێتەوە.