لە یارییەکی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیا، بروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی ئۆگسبۆرگ.
تایمی یەکەم، یارییەکی چر و بەهێز بینرا، لە ئاکامی چەند هێرشێک سێرهۆ گویراسی گۆڵی یەکەمی بۆ زەردەواڵەکان تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، کۆنترۆڵی تۆپی هەردوولا لەیەکەوە نزیکبوو، هیچکامیان نەیانتوانی مەترسی راستەقینە بۆ سەر گۆڵی رکابەرەکەیان دروستبکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی گویراسی لە سودی دۆرتمۆند کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی نیکۆ کۆڤاچ بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ بە کاتی چووە پلەی دووەم، ئۆگسبۆرگیش لە پلەی 15 دەبیندرێت.