PM:02:42:31/10/2025
344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی دژایەتی لاپۆرتا دەکات و پاڵپشتی پاڵێوراوێکی
بەهیز دەکات تا ببێتە سەرۆکی بەرشەلۆنە.
کەناڵی ئەی بی سی بڵاویکردەوە، لیۆنێل
مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بڕیاریداوە دژایەتی دیاریکردنەوەی خوان لاپۆرتا بۆ
سەرۆکایەتی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە بکات.
ئەو کەناڵە دوپاتیکردەوە کە ئەستێرە
ئەرجەنتینیەکە چاوەڕێی ناوی پاڵیوراوان بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە بکات و
کامیان بەهێز بێت پشتگیری دەکات تا رێگری بکات لەوەی دووبارە لاپۆرتا
هەڵبژێردرێتەوە بۆ ئەو پۆستە.
دەشڵێت، مێسی پێیوایە لاپۆرتا لە ساڵی
2021 ناپاکی لێکردووە و گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە لە کاتێکدا لە بانگەشەدا
ناوی ئەوی بەکارهێناوە تا وەک سەرۆکی یانەکە دیاریبکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، گروپێکی ئۆپۆزسیۆن
لەناو بەرشەلۆنە سەرقاڵی دیاریکردنی کەسێکن تا رکابەری لاپۆرتا بکات و پشتگیری
میسی بەدەستبهێنن چونکە دڵنیان بەشداریکردنی مێسی لەو بابەتەدا هاوسەنگی هێز لەنێو
یانە کەتەلۆنیەکە دەگۆڕێت و دەتوانێت کۆتایی بە سەردەمی لاپۆرتا بهێنێت.
خ . ک