PM:11:37:31/10/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردە رووبەرووبوونەوەی بێرنلی ئاسان نییە
و دەبێت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە یاریی بکەن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ، بەر لە یارییەکەیان
بەرامبەر بێرنلی رایگەیاند، هەموو یارییەک ئاڵانگارییەکی جیاوازە، بۆیە دەبێت زۆر
ئاگاداربن، یاریی ئەمجارەیان بەرامبەر بێرنلییە کە راهێنەرێکی نایابیان هەیە، کاری
گەورە ئەنجامدەدات و یارییەکە ئاسان نابێت.
وتیشی: بۆ
بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەموو ئەو پاڵەوانێتیانەی کە بەشدارییان تێدا دەکەین، دەبێت بە
ئیرادەیەکەوە یاری بکەین کە بە هیچ شێوەیەک
خۆبەدەستەوەدان نەزانێت.
جەختیشیکردەوە، کاتی یارییەکان لەیەکتر نزیکن، بەڵام
ئەمە بیانوو نییە، هەر
بڕیارێک سەبارەت بە بەرواری یارییەکان دەبێت سەرەتا سەلامەتی یاریزانان و دواتر
بەرژەوەندی هاندەران لەبەرچاو بگرێت، ئەم بنەمایە هەرگیز نابێت لەبیر بکرێت.
ئارتێتا ستایشی ساکای کرد و وتی: کاتێک کاتی وازهێنانم هات، بە
شانازییەوە دەڵێم کە من ڕاهێنەری بوکایۆ ساکا بووم، کە یەکێکە لە ئەستێرە
دیارەکانی پۆستەکەی بە درێژایی مێژوو.