PM:05:00:31/10/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی پێداگرە لەسەر دواخستنی گەڕانەوەی بۆ
راهێنەرایەتی و ئۆفەری یانەیەکی روسی رەتکردەوە.
پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندێزی
ئیسپانی لە ماوەی رابردوودا ئۆفەرێکی گەورەی یانەی سپارتاک مۆسکۆی روسی
رەتکردووەتەوە تا ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.
پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو راهێنەرە تا
ئەم ساتەش پێیوایە هیشتا زووە بگەڕێتەوە بۆ کارەکەی کە راهێنەرایەتیە و دەیەوێت تا
هاوینی داهاتووش لە چاوی کامێرکان و خەڵک بەدوور بێت.
رونیکردووەتەوە، چاڤی ئامانجی ئەوەیە کە
راهێنەرایەتی یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا وەربگرێت کە توانای کێبڕکێ کردنی لە
خولی ناوخۆیی و چامپیۆنز لیگ هەبێت ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە تا ئێستا چەند ئۆفەرێک رەتبکاتەوە
کە ئەوانیش بایەر لیڤەرکوزن و سپارتاک مۆسکۆ و وێستهام یونایتد بوون.
خ . ک