PM:02:11:31/10/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە
کێشەکانی لەگەڵ ڤینی چارەسەرکردووە و یارییەکی ڤالانسیاشلە چامپیۆنز لیگ گرنگترە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی
ڤالانسیا، چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، پاش تێپەڕاندنی
هەفتەیەکی زۆر باش لە ئێستادا هەفتەیەکی قورسیان لەپێشە و پێویستە ئەنجامی باش لە
دوو یارییەکەیان لە لالیگا و چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن.
باسی لەوەشکرد، رۆژی
چوارشەممە لەگەڵ ڤینیسیۆس کۆبوونەتەوە و کێشەکانیان چارەسەرکردووە و یاریزانەکە
سزا نادات، وە پەیامەکەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە زۆر ئەرێنی بووە بە تایبەت پەیامی
بۆ هاوڕێ و هاندەرانی یانەکە.
سەبارەت بە هێڵی
ناوەڕاستیش لە یاری کلاسیکۆ وتی: دەمانزانی هێڵەکە
بەوجۆرە هێزی ئێمەیە و دەتوانین بەکاری بهێنین نەک تەنها بۆ یارییەکی دیاریکراو
بەڵکو بەدرێژایی وەرزەکە، ئەم پێکهاتە توانای ڕکابەری و پتەویمان پێدەبەخشێت.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، یاری بەرامبەر ڤالانسیا
گرنگترە لە یارییەکەیان لە چامپیۆنز لیگ چونکە خاڵەکانی لالیگا قەرەبووکردنەوەیان
ئاسان نییە بە پێچەوانەی چامپیۆنز لیگ، وە دەبێت وریا بن چونکە وەرزی پێشوو لە
بێرنابیۆ بەرامبەر ئەو یانەیە شکستیان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی پێویستەدا پشوو بە
مباپێ دەدات، وە بێگومان دڵگرانن بە پێکانی کارڤاخاڵ و ئێندریکیش شایستەی ئەوەیە
خولەکی یاریکردنی پێبدرێت بەڵام تا ئێستا هەلومەرجی ئەوەیان نەبووە.
خ . ک