جامی پاریس.. سینەر و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:12:59:31/10/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی پاریس سینەر و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و فرێتز ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی 16ی جامی پاریس، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی یارییکرد.

یارییەکە تەنها یەک کاتژمێر و 22 خولەکی خایاند و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی یانیک سینەر کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج گێم و شەش بە یەک گێم بوون.

بەو ئەنجامەش، سینەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، سیرۆندۆلۆش ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی و ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی لە سۆنیگۆ و داڤیدۆڤیچیان بردەوە و گەیشتنە چارەکی کۆتایی، فرێتز و روبلێڤ بۆبلیک و بین شیلتۆن دۆڕان و ماڵئاواییانکرد.

خ . ک