ئینزاگی: پێگەی خۆمان رازین

PM:06:52:30/10/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند لە پێگەی خۆیان رازین و دەیانەوێت بەردەوامبن لە رکابەری لەسەر نازناوی خولی سعودیە.

پێش رووبەرووبوونەوەی شەباب، سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلال رایگەیاند، دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن و بەردەوامبن لە رکابەری بەدەستهێنانی خولەکە لەم وەرزەدا.

ئینزاگی دوپاتیشیکردەوە، لە پێگەی خۆیان رازین لە ریزبەندی خولی سعودیە، وەرزەکەش دوورودرێژە و دەیانەوێت پشودرێژبن تا دەگەن بەو ئامانجانەی کە کاری بۆ دەکەن.

دەشڵێت: ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ یارییەکە و ئامانجیان بەدەستهێنانی سێ خاڵە و هیچیتر، پێویستیان بە پشتگیری هاندەرانیش هەیە تا یاریزانەکان هەموو ئەوەی لە توانایاندایە پێشکەشی بکەن.

وتیشی: خولی سعودیە بەردەوامە لە پێشکەوتن و یانەکانی زۆر بەهێزن و خولێکی پڕ رکابەرییە، رەنگە چاوەڕوانییەکان بۆ ئەم خولە جیاوازبن، بەڵام کاتێک کاری تێدا دەکەیت زیاتر بۆت دەردەکەوێت.