PM:05:43:30/10/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیزێری دوێ تووشی پێکانی ماسولکەیی بووە و ماوەی نێوان
مانگێک بۆ دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە پێگەی فەرمیدا
رایگەیاند، دیزێری دوێ، ئەستێرەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەکەیان تووشی پێکانی ماسولکەیی
بووە و چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، پێکانەکەی دوێ لە یاریی بەرامبەر
لۆریانت بووە، گەڕانەوەی دەکەوێتەوە دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان، دواتر دووبارە
پشکنینی بۆ دەکرێتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە پاریس پشتراستیانکردووەتەوە،
پێکانەکەی دوێ بەو رادەیە قورس نییە کە پێشبینی دەکرا، دورکەوتنەوەی لە یاریگاکان
مانگێک بۆ دوو مانگ دەخایەنێت.
ئەستێرە فەرەنسییە تەمەن 20 ساڵەکە، لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەشدارییهەشت یاریی کردووە لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەکان، سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.