مان یو بێلینگهامی دەوێت و هەڵوێستی دۆرتمۆندیش روونە

PM:03:32:30/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەڕای ئەوەی جۆب بێلینگهام لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نەبووە بەڵام دۆرتمۆند دەستبەرداری نابێت.

جۆب بێلینگهام پاش ئەوەی بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە سەندەرلاندەوە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد چاوەڕێ دەکرا ئاستیکی بەرز پێشکەش بکات بەڵام یاریزانەکە سەرەتایەکی باشی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە نەبووە و لە کۆی 12 یاری فەرمی تەنها 413 خولەک یاریکردووە و خاوەنی دوو ئەسیستە.

هەروەها یاریزانەکە لەماوەی رابردوودا کێشەی هەبوو لەگەڵ کارگێری دۆرتمۆند، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، بەگوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، یانە ئەڵمانییەکە هیچ نیازێکی نییە جۆب بفرۆشێت سەرەڕای دەستپێکە چاوەڕوانەکراوەکەی و خواستی خێزانی بێلینگهام بۆ جیاکردنەوەی لە یانەکە.

میدیاکانی بەریتانیا وەک دەیلی ئێکسپرێس و میرەر لە چەند هەفتەی رابردوودا بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی مان یونایتد هەوڵدەدەن لە گواستنەوەی زستانەدا بە خواستن گرێبەست لەگەڵ بێلینگهامی بچووک بکەن و وەک جێگرەوەیەکی گەنجاو بۆ کاسیمیرۆ دەیبینن، بەڵام دۆرتمۆند بەو دەنگۆیانە هیچ نیگەرانییەکی بۆ دروست نەبووە و دەستەی کارگێڕی یانەکە بەردەوامە لە سەیرکردنی بێلینگهام وەک سەرمایەیەکی درێژخایەن.

گرێبەستی لاوە 20 ساڵانەکە لە ساڵی 2030 لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند بەسەردەچێت، یانەکەش ئامادەنین پێش ئەو ماوەیە دەستبەرداری ببن و دڵنیان لەوەی لە داهاتوودا نەبێتە ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ.