PM:04:48:30/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت لیڤاندۆڤسکی بەڕێبکات و
چاوی لە گرێبەستکردنە لەگەڵ ئیتا ئیۆنگی هێرشبەری لیڤانتی.
گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
بەسەردەچێت و یانەی بەرشەلۆنە نیازی نوێکردنەوەیان نییە بەهۆی هەڵکشانی
تەمەنییەوە، هەروەها یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت هێرشبەرێک بۆ ئەو پێگەیە
بگوازێتەوە و جێگەی ئەستێرە پۆڵەندییەکەی پێ پڕبکاتەوە.
پێشتر رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە،
بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاودێری ئیتا ئیۆنگی هێرشبەری کامیرۆنی و یانەی لیڤانتی دەکەن
کە لەم وەرزەدا درەوشاوەتەوە، تا ئێستاش بەشداری لە 10 یاریدا کردووە و خاوەنی شەش
گۆڵ و سێ ئەسیستە.
هێرشبەرە 22 ساڵانەکە، وەرزی پێشوو لەگەڵ
ڤیاڕیاڵ یاری دەکرد، ئەم وەرزە بە تەواوی دەرەوشاوەتەوە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەشی بۆ یانەکانی ئیسپانیا 30 ملیۆن یۆرۆ و بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیسپانیا
40 ملیۆن یۆرۆیە، بەباشترین بژاردە بۆ بەرشەلۆنە دادەنرێت چونکە نرخەکەی بە
بەراورد بە جولیان ئەلڤارێزی ئامانجی یەکەمی بەرشەلۆنە زۆر کەمترە و ژمارەکانی لەم
وەرزەش تا ئێستا لە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە باشترە.