لیڤەرپول بڕیاری لەسەر داهاتووی سلۆت داوە

PM:02:31:30/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی یانەکە بەرپرسانی لیڤەرپول بیر لە دوورخستنەوەی سلۆت ناکەنەوە.

یانەی لیڤەرپول تووشی قەیرانێکی سەخت بووە و لە حەوت یاری رابردووی خاوەنی شەش شکست و تەنها یەک بردنەوەیە، هەر ئەمەش وایکردووە دەنگۆی دوورخستنەوەی ئارنی سلۆتی راهێنەری یانەکە بێتە ئاراوە و باس لە داهاتووی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بکرێت.

سلۆت وەرزی رابردوو توانی رێدز بکات پاڵەوانی پریمەر لیگ، بەڵام لەم وەرزە سەرەڕای چەندین گرێبەستی گەورە دوور لە چاوەڕوانییەکان تیپەکەی ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات، بەڵام بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی بی بی سی سپۆرت، بەرپرسانی لیڤەرپول متمانەی تەواویان پێی هەیە و بە هیچ جۆرێک بیر لە دوورخستنەوەی ناکەنەوە.

پێگەکە ئەوەشی نووسیووە: رێدز یانەیەکی ئارامە و بڕیاری بەپەلە و سۆزدارانە نادات، بەتایبەتی کاتێک باس لە راهێنەرێک دەکرێت کە وەرزی رابردوو نازناوی پریمەر لیگی بۆ بەدەستهێناون.

بی بی سی سپۆرت ئەوەشی باسکردووە، بەرپرسانی یانەکە لە گۆرانکارییە گەورەکانی تیپەکە تێدەگەن و نایانەوێت زوو بڕیار بدەن لەسەر ئارنی سلۆت و شێوازی کارکردنی.