پاکێتا دەیەوێت وێستهام بەجێبهێڵێت

PM:12:00:30/10/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاکێتا بەهۆی خراپی دۆخی وێستهام دەیەوێت یانەکە بەجێبهڵێت و خەونی چوونی بۆ مان سیتیش لەدەستنەداوە.

لۆکاس پاکێتا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆیداوە و دەیەویت لە مێرکاتۆی زستانە وێستهام بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، بێگومان رۆیشتنی ئەم یاریزانە کە ماوەیەکی زۆر تۆمەتی گرەوکردنی لەسەر یارییەکان درابووە پاڵ دەبێتە باسێکی گەرمی گواستنەوەی مانگی یەک.

هاوینی رابردوو یاریزانە 28 ساڵانەکە، تۆمەتەکاتی سەری لابران و پاش چەند ساڵێگ گەڕایەوە دۆخی ئاسایی، لە ئێستاشدا بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە و هێشتا خەونی یاریکردنی بۆ مانچستەر سیتی لەدەستنەداوە کە ساڵی 2023 هەوڵی گواستنەوەیان دەدا.

پاکێتا لە 10 یاری ئەم وەرزەی وێستهام سێ گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام خراپی دۆخی یانەکەی کە لە ئێستادا لە پلەی 19یەمی پریمەر لیگ دێن وایکردووە بیر لە جێهێشتنیان بکاتەوە.

بەپێی میدیا ئینگلیزییەکان، وێستهام بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری پاکێتا نابێت، لە ئێستادا ماوەتەوە سەر ئەوەی چی یانەیەک ئەم یاریزانە ئاستبەرزە بەم نرخە دەگوازێتەوە.