AM:10:46:30/10/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە پەشیمان نییە لەو پێکهاتەیەی
بەرامبەر پاڵاس یاریپێکردووە و دەشێڵێت: دۆڕانەکانمان زۆر زیاترن لە رادەی خۆی.
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس،
ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، دۆڕان هەمیشە بە ئازارە بە تایبەت لەکاتێکدابێت
کە بەو دۆڕانە ماڵئاوایی بکەن، بەڵام پەشیمان نییە لە هەڵبژاردنی ئەو پێکهاتەیە بۆ
یارییەکە چونکە وەرزی پێشووش هەمان کاری کردووە.
باسی لەوەشکرد، هیچ هۆکارێکی رازیکەری نییە
بۆ دۆڕاندنەکانیان چونکە بێگومان شکستهێنان لە شەش یاری لە کۆتا حەوت یارییان بۆ
لیڤەرپول زۆر زیاترە لە رادەی خۆی.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەمە یەکەمجاریان
نییە بە سێ بەرگریکارەوە یاریدەکەن و نابێت سەرنج لەسەر ئەو بابەتەبێت، وە بێگومان
یارییەکەیان لە تایمی دووەم باش نەبووە، بەڵام لە تایمی یەکەم بە ئاستێکی باشترەوە
دەرکەوتوون.
سلۆت کە دوپاتی ئەوەیکردەوە نایەوێت بیانوو
بۆ شکستەکانیان بهێنێتەوە بەڵام چەند هۆکارێکی باسکرد و پێیوابوو کاریگەریان لەسەر
ئاستی تیپەکەی هەبووە لەو یارییانەی شکستیان هێناوە.