مارێسکا: کارتە سورەکەی دێلاپ گەمژانە بوو

AM:10:08:30/10/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا دوپاتیکردەوە لە تایمی دووەمی تیپەکەی رازی نییە و کارتە سورەکەی دێلاپیشی بە گەمژانە ناوبرد.

پاش بردنەوەیان لە وڵڤەرهامپتۆن، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی وتی: من بە تەواوی لە تایمی یەکەم رازیم و زۆر باش بووین، یارییەکی تۆپی پێی جوانمان کرد و هەلمان دروستکرد، هیچ هەلێکمان بە یاریزانی بەرامبەر نەدا، بەڵام لە تایمی دووەم هیچ رازی نیم و کارە دروستەکەمان نەکرد، هەر سێ گۆڵەکە کە لێمان تۆمارکرا، خۆپاراستن بوو، بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ کارتێکی سووری زۆر گەمژانەمان هەبوو کە بە تەواوی ناپێویست بوو.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، دێلاپ بەتەواوی شایەنی کارتی سور بووە، وە کارتەکەشی زۆر گەمژانەبوو چونکە ناتوانێت تێبگات بۆچی وایکردووە کارتی سور وەربگرێت، دۆخێکی شەرمەزارکەرانە بووە.

هەر سەبارەت بە دێلاپ وتی: دوای ئەوەی کارتی زەردی وەرگرت، چوار پێنج جار پێم گوت ئارام بێتەوە، کاتێک لە یاریگادایە، هەندێکجار تەنها بۆ خۆی یاری دەکات و کێشەی بینینی یاریزانەکانی دیکەی دەوروبەری هەیە.

دوپاتیشیکردەوە، پێش گۆڕانکارییەکان شیرازەی تیپەکەی تێکچووە، چونکە لە تایمی یەکەم بە سێ گۆڵ لەپێش بوون، بەڵام ئەوەشی بە ئاسایی ناوبرد و بە بەشێک لە گەشەی تیپەکەی باسکرد.

نوێدەکرێتەوە