AM:08:59:30/10/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیڤۆ جەختی لەسەر ئەوەکردەوە لە تایمی دووەم
باش بوونە و ستایشی ئاستی سوچیکیشی کرد.
پاش بردنەوەیان بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە فیۆرێنتینا،
کیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، تیپێکی وەک ئینتەر هەمیشە دەبێت بەسەر سەختییەکاندا
زاڵ بێت و بگەڕێتەوە بۆ سەر رێچکەی بردنەوە، دڵخۆشە بەوەی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە
بەرامبەر فیۆرێنتینا چونکە یانەیەکی بەهێز و رێکخراوە، وە ئاستە بەرزەکەی تایمی دووەمیان
قەرەبووی خراپی تایمی یەکەمی بۆ کردوونەتەوە.
سەبارەت بە گۆڵەکەی سوچیکیش وتی: پێموانییە ئاهەنگگێرانەکەم پاش گۆڵەکە زۆر شێتانە بووبێت، دڵخۆشم
چونکە سوچیک یاریزانێکی ناوەڕاستی تەواوە و دەتوانێت لە رۆڵی جیاوازدا یاری بکات، هەروەها
لە رووی جەستەییەوە نایاب و سەرنجڕاکێشە و بە وردبینییەکی زۆرەوە گۆڵی تۆمارکرد،
هەموومان دڵخۆش بووین بە سەرکەوتنەکانی، چونکە زۆر ماندوو بووە و هەمیشە لە خزمەت
تیپەکەدا بووە.
وتیشی: دەبێت
هەلێک بدەین بە یاریزانە لاوەکان، بەڵام دەبێت بە وریاییەوە ئەو کارە بکەین،
خۆشبەختانە پێکهاتەیەکی پڕ لە یاریزانی بەئەزموونمان هەیە کە دەتوانن ببنە نمونەی
باش بۆ یاریزانە.نوێدەکرێتەوە..