PM:10:29:29/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە بردنەوە لە پارما چووە پلەی
دووەم و یۆڤانتۆس شکستی بە ئودینیزی هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆمای پایتەخت میوانداری پارمای کرد.
تایمی یەکەم، تا رادەیەک گورگەکان باشتر دەرکەوتن، لە
خولەکی 42 ماتیاس سولی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام دوای گەڕانەو بۆ
ڤار رەتکرایەوە، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، تیپەکەی گاسپێرێنی لە ئاستی بەرز
بەردەوامبوو، ئاستە بەرزەکەشیان گۆڵی یەکەم و دووەمی لە خولەکەکانی 63 و 81 لێکەوتەوە،
گۆڵەکانیش هێرمۆسۆ و دۆڤبیک تۆماریانکرد.
هەرچەندە پارما دەستی بە هەوڵەکانی کرد و لە خولەکی 88
ئەلیساندرۆ ئەنجامەکەی کەمکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی
رۆما کۆتاییهات، بەم بردنەوە گورگەکان بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پلەی دووەمی
ریزبەندییان گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی
هەمان هەفتەش یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئودینیزی بردەوە، بەم
ئەنجامەش یوڤی خاڵەکانی بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە.