PM:08:05:29/10/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆن دەستی بە دانووستانی گواستنەوەی ئیندریک کردووە و
دەیانەوێت بە خواستن بیگوازنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ،
یانەی ئۆڵۆمپیک
لیۆنی فەرەنسی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەندریک بە خواستن لە
مانگی یەکدا دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان لە ئێستاوە بە ڕێگەیەکی
فەرمی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بە خواستن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە
بەردەوامن.
هەروەها یانە فەرەنسییەکە پلانەکانی خۆیان پێشکەش بە
ئیندریک فیلیپی کردووە و سەرجەم وردەکاری پرۆژەی یانەکە و گرێبەست و مافەکانیان بۆ
روونکردووەتەوە، تاکو ئەویش بڕیاری خۆی بدات.
ئیندریکی تەمەن 19 ساڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید تەنیا 847
خولەک یاریی کردووە، لەو ماوەیە حەوت گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە، نرخی لە بازاڕی
گواستنەوە 35 ملیۆن یۆرۆیە.