مەرجی ڤینی بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرابوو

PM:07:45:15/10/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینی دەیەوێت موچەکەی بە رێژەی لەسەدا 50 زیادبکرێت و ریاڵ مەدرید دەیەوێت داواکارییەکانی کەمبکاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی چەندین رۆژنامەنووسی ئیسپانی، ڤینیسیۆس جونیۆر لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای لە کارگێڕی ریاڵ مەدرید کردووە ئەو موچەیەی بۆ زیاد بکەن کە ئێستا هەفتانە 280 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕە پارەی ئیستا هێرشبەرە بەرازیلییەکە لەرێگەی بەڕێوەبەری کارەکانییەوە لە ریاڵ مەدرید داوای دەکات بڕی 380 هەزار پاوەندە بۆ هەر هەفتەیەک.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە ئۆفەرێک پێشکەش بە ڤینی جونیۆر بکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام داوای لێدەکات کەمێک داواکارییەکەی کەم بکاتەوە.

بە پێچەوانەوە ئەگەر ڤینیسیۆسی تەمەن 25 ساڵ سوربێت لەسەر مەرجەکانی خۆی، ئەوا فلۆرێنتینۆ پێریز ئامادەیە لە هاوینی 2026 بە بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت، نزیکترین یانەکانیش بۆ کرینی ئەو یاریزانە سعودیەکانن.