PM:07:05:15/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ساڤیچ
دەدات و چێڵسیش چاودێری بارودۆخەکە دەکات.
پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردەوە،
بەرپرسانی هیلالی سعودی هەوڵەکانیان دەستپێکرد بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی
میلینکۆڤیچ ساڤیچی ئەستێرەی سڕبی یانەکەیان.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی، گرێبەستی ساڤیچ
لەگەڵ هیلال لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و یانە سعودیەکەش دەیانەوێت پێش
چوونە مێرکاتۆی گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە تا نەچێتە گفتوگۆی ئازاد لەگەڵ یانەکانی
ئەوروپا.
ئاشكرایکردووە کە لە ئێستادا یانەی چێڵسی
ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و بەنیازن بە گرێبەستێکی ئازاد لە
هاوینی داهاتوودا ببیگوازنەوە یانەکەیان.
رونیشیکردووەتەوە، ئەستێرە سڕبیەکە تا
ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە بە مانەوە لە هیلال یان جێهێشتنی لە
کاتێکدا جگە لە چێڵسی یانەکانی یۆڤانتۆس و فەنارباخچەش چاودێری دەکەن.
خ . ک