PM:05:51:12/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دێرێک لونسفۆرد و رامۆند دینۆ خەڵاتی بەنێوبانگی مستەر
ئۆڵۆمپیای 2025یان بەدەستهێنا.
نمایشی کۆتایی بۆ دیارییکردنی پاڵەوانانی مستەر ئۆڵۆمیای
2025 لە لاس ڤێگاس بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە پاڵەوانانی جیهانی بەشدارییان تێدا
کرد و بە پیاوان ئافرەتان نازناویان
بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی بەدی بیوڵدینگ کە بە لەشجوانی ئازاد
ناسراوە، دێرێک لونسفۆردی ئەمریکی بۆ دووەم جار بووە پاڵەوان و 600 هەزار دۆلاری بردەوە، هادی چۆپانی
ئێرانیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا و بووە براوەی 200 هەزار دۆلار.
هەروەها یاریزانان ئاندرێ جاکێد لە پلەی سێیەم و سامسۆن
داودە لە پلەی چوارەم و پلەی پێنجەم بە مارتن فیتزواتەر بەخشرا، پلەی سێیەم
100 هەزار دۆلاری پێبەخشرا و پلەکانی دیکە بە 50 هەزار دۆلار خەڵاتکران.
لە رشتەی کلاسیک
فیزیک، رامۆن دینۆ دوای چەندین ساڵ بەشدارییکردن لە پاڵەوانێتییەکە و هەوڵ و
ماندووبونێکی زۆر توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، رکابەرییەکە لە مایک سۆمەرفیڵد و ڕوف
دیزڵ بردەوە.
بوون بە پاڵەوانی رامۆند دینۆ لە کاتێکدابوو، کریس بامستدیی
کەندی وەرزی رابردوو وازهێنانی خۆی لە بەشدارییکردن لە پاڵەوانێتییەکە راگەیاند،
دوای ئەوەی بۆ شەشەم ساڵ لەسەریەک توانی ببێتە براوەی مستەر ئۆڵۆمپیای کلاسیک
فیزیک.