ئەو ژمارە پێوانییەیانەی لە تۆپی پێدا قورسە بشکێدرێن

PM:06:08:04/10/2025

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی پێدا کۆمەڵێک ژمارەی پێوانەیی سەرنج راکێش هەیە کە یاریزانەکان تۆمارییان کردووە بەجۆرێک زۆر قورسە تێپەڕاندنیان.

یەکێک لەو ئامارانە بەناوی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیوە کە کاتێک بەدرێسی بایرن میونشن توانی لە ماوەی نۆ خولەکدا پێنج گۆڵ تۆماربکات.

ئامارێکیتر بەناوی لیۆنێل میسیوە کە تاکە یاریزانە بەدرێسی یەک یانەوە بگاتە 672 گۆڵ ئەو یانەیەش بەرشەلۆنەیە.

ژمارەیەکی پێوانەیتر هەر لەلایەن ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەوە بەجۆرێک توانیوێتی لە ماوەی یەک ساڵدا 91 گۆڵ تۆماربکات.

ئامارێکیتر کە زۆر سەرنج راکێشە بەناوی سادیۆ مانی سەنگالییە بەجۆرێکبەدرێسی لیڤەرپوڵ تۆماریکردووە و توانیوێتی لەماوەی دوو خولەک و 56 چرکەدا هاتریک تۆماربکات.

ئامارێکتیری سەرنج راکێش بەناوی جیراردۆ بیدۆیای کۆلۆمۆبییەوە بەجۆرێک لە 370 یاریدا خاوەنی 46 کارتی سوورە.

کاتێک باسی کارتە رەنگ و رەنگەکان لە تۆپی پێدا دەکرێت بێگومان پێویستە سێرجیۆ رامۆسی تێدابێت و بەجۆرێک خاوەنی زۆرترین کارتی زەردە کە بریتییە لە 269 کارت و تاوەکوو ئێستا کەس پێی نەگەشتووە.

لە کۆتاییدا کاتێک باسی ژمارە پێوانییەکان دێتە ئاراوە نابێت کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نەبێت و ئەو ئەستێرە پورتوگالییەکە خاوەنی ئامارێکی جیاوازە بەجۆرێک توانیوێتی لەیەک وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا 17 گۆڵ تۆماربکات