PM:05:28:30/09/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زاگرۆس
نانەكەلی
دەمێكە وویستم ئەم ستوونە وەرزشییە
بنووسم،بیرۆكەكە لە هزرم بوو،بەڵام لەبەر ئەوەی ووشەی (درۆ) ی تیابوو،هەستم دەكرد
قورسە نووسینی، لەكوردەواری دەمێكە ووتوویانە ( لەپاش مردووان درۆ زۆر
دەكرێ)،بەڵام بەهۆی سەردەمی جیهانگیری وپێشكەوتنی تەكنەلۆژیا،كورد لەپێش مردوو و
پاش مردووش هیچ ناگێڕتەوە.!
میللەتانی جیهان بیر لەوە
دەكەنەوە،شاكارەكانیان بۆ سەر زمانەكانی جیهان وەبگێڕن،تا میللەتی خۆیان لەنێو
جیهان بناسرێن و شاكارە جۆراوجۆرەكانی خۆشیان ئاشنای میللەتانی جیهان بكەن،
جیهانیش ئاگادار وئاشنای میللەت وشاكارەكانی ئەوان بێت.گەر شاكارەكانی میدیاكاری وەرزشی كوردی
وەربگێڕین بۆ سەر زمانەكانی جیهان چی روودەدات؟.
شرۆڤەكارەكانی كۆپی پەیست و شاكاری شەوانی
موحەلیلی بێ تەحلیل ،لێدوانەچییەكانی بێ سەرچاو و فێیكەكان،دیمانە بەداوەتەكانی،
بەرنامە بێ بەرنامەكانی،ئامادەكردنی بێ ئامادەكانی،یانیش بەرنامە چەند
بارەبووەكانی لەناوەڕۆك ومیوانەكانی،خاوەن بەرنامە میوانەكان لە هاوئاوازەكانی
وەدەگرێت ومیوانەكەش لەهەموو بەرنامەیەك دەڵێ : ئەم بەرنامە بەرنامەیەكی جیاواز
بوو،وا هەست دەكەن ئێمە نەدەبینین ونەدەبیستین!یاخود بە پاڵەوانكردنی چەند
موهەڕیجێكی هەگبە بەتاڵی خاوەن زۆرترین (هین و مین) و فەرامۆشكردنی پاڵەوانە
ڕاستەقینەكان.
دەبێت لەم ستوونەم گەر درێژ
دادڕیشبم،هۆكارەكان وچارەسەرییەكان باس بكەن،هۆكارەكان زۆرن و لەوانە:- *نەبوونی دەزگای باوەڕ پێكراو و سەرچاوەیەك یاخود تۆڕێكی
میدیای وەرزشی كوردی سەربەخۆ كە بتوانێ ببێتە دەزگای فەرمی وڵات، میدیاكارانی
وەرزشی وەك مەرجعی میدیای وەرزشی كوردی پشتی پێ ببەستن.
*نەبوونی كولێژ یاخود پەیمانگا تایبەتی بە
میدیا وەرزشی
*نێوەندەكانی زانستی كوردی، وەك كولێژ
وئەكادیمیاكان،بابەتی میدیای وەرزشییان فەرامۆشكردووە،گرنگی ئەم بابەتە نازانن و
یاخود پسپۆڕییان نیە بۆ خوێندنی ئەم زانستە
*خودی میدیاكاری وەرزشی،ناتوانێ خۆی
ڕۆشنبیری زانستەكە وخودی خۆی بكات
*لەپێناو لایك وڤیوو،نە بۆ خەلًكی عەوام
ونە بۆ نوخبە كاردەكەن،تەنها بەگوێرەی هزری خۆیان كاردەكەن وبەبێ گوێ پێدان بە
هەستی خاوەن هەستەكان.
*پەككەوتن و ئیفلیجبوون و وێرانبوونی لیژنەی وەرزشی.
چارەسەرییەكان :-
*سەرەتا كردنەوەی پەیمانگایەك تایبەت بە
میدیای وەرزشی.
*خوێندنی وانەی میدیای وەرزشی لە بەشەكانی راگەیاندن و
كۆلیژی پەروەردەی وەرزشی لە پەیمانگا وكۆلیژەكان
*كردنەوەی خولی جۆراوجۆری میدیای وەرزشی و
كۆنتاكت لەنێوان كوردستان ووڵاتانی جیهان
*پێكهێنانی گوڵبژێرێك لە میدیاكارانی
وەرزشی كوردستان،بۆ دامەزراندنی كۆمەلًَە،لیژنە،رابیتە،هەرناوێًك بێت،گرنگ كەسانی
تایبەتمەند و ئەكتیڤ ودوور لە كەسی حزبی بن
* دامەزراندنی دامەزراوەیەكی تۆڕی میدیای وەرزشی وڵات
*وڵات بە فەرمی دان بە خودی میدیاكاری
وەرزشی وپیشەكەی دابنێت وبە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بكات
*بابەتی میدیای وەرزشی ببێتە وانەیەكی
زۆرەملێ و گرنگ،هاوشێوەی هەلًمەتی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) سەردەمی خۆی بێت،چونكە
لەجیهان ئەمڕۆ زانستی میدیای وەرزشی پێوویستیێكی گرنگە.
دوای ئەم هەموو وێرانییە و كەس بەكەس
نەبوونە،گەر میللەتانی جیهان زمانی كوردیان بزانی بوایە، دەبوایە ماسك ببەستین
ئینجا بە كوردی قسە بەكەین،یانیش دەدراین بە(مەحكەمەی لاهای) بەتۆمەتی زۆر سوحبەت
كردن!. ئیتر بۆ پێشەوە...............