خولی ئەڵمانیا.. بایرن گۆڵبارانی بریمەنی کرد

PM:11:28:26/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن گۆڵبارانی ڤێردێر بریمەنی کردوو بە چوار گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەنێو یاریگای خۆی میوانداری ڤێردێر بریمەنی کرد.

تایمی یەکەم، کەش و هەوای یارییەکە لە سودی یانە باڤارییەکە بوو، لە خولەکەکانی 22 و 45 دوو گۆڵیان لە رێگەی جۆناسان تا و هاری کەین تۆمارکرد، گۆڵەکەی کەین بە لێدانی سزا بوو.

تایمی دووەم، بایرن باڵادەستی خۆی پیشاندایەوە و لە خولەکی 65 کەین گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نوسییەوە، لایمەریش لە خولەکی 87 ئەنجامەکەی بۆ چوار گۆڵ زیادکرد.

سەرەنجام ناونیشانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە

سودی بایرن کۆتایی هات، دوای ئەو ئەنجامە تیپەکەی کۆمپانی بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگیی قایمترکرد.