PM:09:23:25/09/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیانەوێت ماینۆ لە مانگی یەکدا بگوازنەوە
بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی هێڵی ناوەراست.
پاش ئەوەی هەریەکە لە فێرمین لۆپێز و گاڤی تووشی
پێکانبوون بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێک
بۆ ئەو پێگەیەی یاریگا بگوزانەوە، بە ئومێدی پلانەکانی فلێک تووشی کێشە نەبێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی
بلەوگرانا ئامانجێتی لە گواستنەوەی زستانەدا کۆبی ماینۆ لە مان یونایتد
بگوازێتەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بارسا ئامادەن 20
ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی شەیتانە سوورەکان بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو
یاریزانەیان.
بەهۆی ئەوەی کۆبی ماینۆ بەتەواوی لە پلانەکانی رۆبن
ئەمۆریمی راهێنەر کراوەتە دەرەوە، پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکدا و لە ساتی
پێشکەشکردنی ئۆفەری باش مان یونایتد بیر لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان
بکەنەوە.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی مانچستەر یونایتد بەشداری 76 یاریی
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.