PM:10:46:26/09/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستی ئۆریلی
نوێکردەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.
بە شێوەیەکی فەمی یانەی مانچستەر سیتی لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەگەڵ نیکی ئۆریلی ناوەراستکاری ئینگلیزی یانەکەیان
گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
گرێبەستی پێشووی ئۆریلی لەگەڵ سیتیزن لە
هاوینی 2028 بەسەردەچوو، بەڵام یانەکە بۆ دوو ساڵی دیکەش گرێبەستکەی نوێکردەوە و
گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە دوای نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی وتی: دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم و ئەو متمانەی کە بەمنیان
بەخشیوە، هیوادارم زۆرترین نازناو لەگەڵ سیتی بەدەستبهێنم.
نیکۆ ئۆریلی تەمەن 20 ساڵ، لەگەڵ مان سیتی
27 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستە، نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی
گواستنەوە 18 ملیۆن یۆرۆیە.