تۆمەتی جددی خراوەتە پاڵ مێسی و باوکی

PM:11:01:23/09/2025

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانێکی پێشووی خولی ئەمریکا تۆمەتی ئەوەی خستووەتە پاڵ مێسی و باوکی کە بەتەواوی کۆنترۆڵی ئینتەر میامییان کردووە.

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی و خێزانەکەی تۆمەتی جددییان لەسەرە بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی هەموو لایەنەکانی یانە ئەمریکییەکە و کاریگەری بەرچاویان تێیدا.

ماتیۆس کلیچ، یاریزانی پێشووی خولی ئەمریکی و یانەکانی دی سی یونایتد و ئەتلانتا یونایتد، لە پۆدکاستێکی لەگەڵ چەناڵی یوتیوبی فووت ترەک، باسی لەوەکرد، باوکی مێسی یانەی ئینتەر میامی بەڕێوەدەبات، و هیچ شتێک لەوێ ڕروونادات بەبێ ڕەزامەندی ئەو، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، پێشنیار دەکات هیچ یاریزانێک روو لەو یانەیە نەکات تا مێسی تێدابێت چونکە خێزانەکەی بە تەواوی کۆنترۆڵی یانەکەیان کردووە.

کلیچ ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکی مێسی بە شێوەیەکی فەرمی یانەکە بەڕێوەدەبات، ئێستا هەموو کەسێک لەوێ بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن چونکە خۆیان ئیسپانی دەزانن، وە هیچ شتێک بەبێ رەزامەندی خێزانەکەی لیۆ ناکرێت.

بەپێچەوانەی لێدوانەکانی ماتیۆس کلیچ، راپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لیۆنێل مێسی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی ئینتەرمیامی بە خاوەن و یاریزانان و راهێنەرەکانیشەوە هەیە، لەدوای هاتنی بۆ یانەکە لە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر ئەم پەیوەندیی بەباشی پاراستووە.

گرێبەستی ئێستایی مێسی 38 ساڵان لەگەڵ ئینتەر میامی لە ساڵی نوێدا بەسەردەچێت، بەڵام زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ دوو یان سێ ساڵی تر نوێدەکاتەوە.