PM:11:18:26/09/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە نەسر بە گۆڵەکانی مانێ و رۆناڵدۆ شکستی بە ئیتیحاد هێنا و پێشەنگیی گرتووە.
لە یاریی کلاسیکۆ و هەفتەی چوارەمی خولی سعودیە، یانەی ئیتیحاد میوانداری نەسری کرد.
تایمی یەکەم، لەگەڵ دەستپێکردنی یاریی نەسر کۆنترۆڵی یاریگای کرد و سادیۆ مانێ لە خولەکی نۆ گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی بە شێوەیەکی نایاب تۆمارکرد.
لە خولەکی 35 کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەرکەوت و بە لێدانێکی سەری نایاب گۆڵی دووەمی یانەکەی هێنایە بەرهەم، نیوەی یەکەمیش بەو دوو گۆڵە لە سودی نەسر کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یانەکەی ریاز بە سیناریۆی تایمی یەکەم نان و ئاوی لە ئیتیحاد بڕی، هەرچەندە هەردوولا چەندین گۆرانکارییان ئەنجامدا و نەسر کۆنترۆڵی یاریگای لابوو بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی گۆرانکاری لە ئەنجامەکە بکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەلام لە بەرژەوەندی نەسر کۆتایی هات، بەو ئەنجامە تیپەکەی خیسۆس بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندیی گرتووە و ئیتیحاد خاوەنی نۆ خاڵە.