لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە ئۆڤیدۆی بردەوە

AM:12:29:26/09/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە ئۆڤیدۆی بردەوە و جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە.
لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریاڵ ئۆڤیدۆ.
لە تایمی یەکەمدا و بە پێچەوانەی پێشبینیەکان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئۆڤیدۆ کۆتاییهات، گۆڵەکەش ئەلبێرتۆ رێنا تۆماریکرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 70 و 88 ئیریک گارسیا و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و رۆناڵد ئاراوخۆ سێ گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی هەردوو یانەی ئۆساسۆنا و ئێلچی رووبەڕووی یەکبونەوە و یارییەکەشیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
خ . ک