بەرشەلۆنە پێکانی دوو ئەستێرەی راگەیاند

PM:09:16:26/09/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بەرشەلۆنە پێکانی گارسیا و رافینیای راگەیاند و ماوەی دوورکەوتنەوەیانی دیارییکرد.

پێگەی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، ماسولکەکانی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی خوان گارسیای گۆڵپارێزی یانەکەیان تووشی پچران بووە، بەو هۆیەوە نەشتەرگری بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەهۆی ئەو پێکانەوە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەپێی پێشبینی پزیشکەکان، گۆرانکاریش لە کاتی گەرانەوەی بەندە بە زوو چاکبوونەوەی جەستەی.

لە بەرامبەردا بلاوگرانا لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، رافینیای بەرازیلی و هێرشبەری یانەکەیان لە ماسولکەکانی رانی راستیدا تووشی پێکان بووە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی لە خوان گارسیا کەمترە و پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە، پێشبینی دەکرێت تەنیا سێ هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت.