PM:09:41:26/09/2025
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی رایگەیاند یارییەکەیان بەرامبەر
ئوکسێر قورس دەبێت و نایابە کە سێ یاریزانیان لە باشترین پێنج یاریزانی جیهانبن.
لویس ئینریکی راهینەری پاریس سان جێرمان،
پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئوکسێر وتی: راستە پێکانمان هەیە، بەڵام ئەمە تۆپی
پێیە، ئەمە شتێکی ئاساییە، ئەمە بەشێکە لە تۆپی پێ، ئێمەش ئامادەین بۆی.
وتیشی: یارییەکەمان بەرامبەر
ئۆکسێر قورس دەبێت، بەڵام ئێمە سەرنجمان لەسەر خۆمان و باشترکردنی دۆخی یارییکردنمانە لەم جۆرە
یارییانەدا، بەڵام چاوەڕێی
ئاڵانگارییەکە دەکەین.
ئینریکی وتیشی: هەفتەیەکی خۆشبوو بۆ
تیپەکە، عوسمان دیمبلی باڵۆن دۆری بردەوە و منیش خەڵاتم وەرگرت، زۆر خۆشە کە
پاداشتی کارەکانی وەرزی رابردوو وەربگرین.
باسی لەوەشکرد، زۆر نایاب و سەرنجراکێشە
کە نۆ یاریزانیان لە ریزبەندی باشترین 30 یاریزانی جیهاندابن، هەروەها سێ
یاریزانمان هەبێت لە پێنج باشترین یاریزانەکانی جیهان.