PM:10:51:25/09/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد ئامادەن گرێبەستەکەی کاسمێرۆ بۆماوەی یەک
ساڵیتر درێژ بکەنەوە بەڵام بەمەرجێک مووچەی ساڵانەکەی کەم بکاتەوە.
بەرپرسانی مان یونایتد وای دەبینن هاری ماگوایەر تاچەند
ساڵێکیتر دەتوانێت سود بە یانەکەیان ببەخشێت هەربۆیە ئامادەن ماوەی گرێبەستەکەی
درێژ بکەنەوە.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە شەیتانە سوورەکان
ئامادەن بۆ یەک ساڵیتر واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2027 گرێبەستی بەرگریکارەکە
نوێ بکەنەوە بەڵام بەمەرجێک یاریزانەکە مووچەی ساڵانەکەی کەم بکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاوەکوو ئێستا ماگوایەر
هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەم پێشنیازەی یانەکەی ئاشکرانەکردووە و چاوەڕوانی بارودۆخی
دەکات لە ساڵی ئایندەدا، بەجۆرێک ئەگەر ئۆفەری باشی پێشکەش بکرێت ئەگەر هەیە بیر
لە رۆیشتن بکاتەوە.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەشداری 251
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.