ریاڵ مەدرید سورە لەسەر گرنگیپێدانی دۆسییەی نێگرێیرا

PM:05:30:25/09/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید سورە لەسەر گرنگیپێدانی دۆسییەی نێگرێیرا و دەیەوێت بەرشەلۆنە سزا بدرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەیی کەیسی نێگرێیرا گەیشتووەتە دۆخێکی هەستیار و دەبێت زۆر بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری بکەن.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەندامێکی باڵای نیو دەستی کارگێڕی یانەکەی شاری مەدرید پێیانی راگەیاندووە لەنێو ماڵی یانەکەیان هێشتا پێیانوایە کاریگەری کەیسەکە لەسەر یارییەکان ماوە.

هەر ئەم شک و گومانەش وایکردووە یانەی ریاڵ مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆسییەکە بکەن لە داداگا و ئامادەی هیچ جۆرە سازشێک نین و چاوەڕێی ئەوەن قەرەبوو بکرێنەوە.

لەلایەکی ترەوە پێگەی لیبێرتاد دیجیتاڵ، چەندین بەڵگەی خستووەتەڕوو کە تێیدا ئێنریکێز نێگرێیرای جێگری پێشووی سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، بڕی حەوت ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆی لە یانەی بەرشەلۆنە وەرگرتووە لەژێر ناونیشانی راوێژکاری لە نێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2018.