گورزێکی کوشندە بەر چێڵسی کەوت

PM:10:04:23/09/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاڵمەر تووشی هەمان پێکانی پێشووی بووە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

هەواڵە ناخۆشەکانی یانەی چێڵسی بەردەوامە و بەهۆی پێکانە کۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی یانەکە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و لە چەند یارییەکی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی سەن، کۆڵ تووشی هەمان پێکانی پێشووی بووە لە رانیدا کە لە چەند یارییەک دایبڕاندبوو، پاش گەڕانەوەشی بەرامبەر مان یو تەنیا 21 خولەک یاریکرد و پاشان گۆرانکاری پێکرا.

پاڵمەر کە ئێستا بە ئەستێرەی یەکەمی چێڵسی دادەنرێت رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پلانەکانی ئینزۆ مارێسکای راهێنەر، پێکان و دوورکەوتنەوەشی لە یاریگاکان بۆ ماوەیەکی زۆر گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ بلوز بە تایبەت لەم کاتە سەختەی یانەکەی پێدا تێدەپەڕێت.

ئەستێرە 23 ساڵانەکە، لەم وەرزە 235 خولەک بەشداری لە چوار یاریدا کردووە لە چامپیۆنز لیگ و پریمەر لیگ، تێیدا توانیویتی دوو گۆڵ تۆماربکات.