خولی ئیتاڵیا.. میلان بردنەوەی بەدەست هێنا

PM:11:45:20/09/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆدینێزی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.

لەیارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا میلان بووە میوانی ئۆدینێزی.

لەنیوەی یەکەمدا رۆسۆنێری باشتربوون و توانیان لە خولەکی 39 لەرێگەی پولیسیجەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی میلان کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هێرشەکانی ئەیسی میلان بەردەوامییان هەبوو بەجۆرێک لە خولەکەکانی 46 و 53 توانیان دوو گۆڵیتر تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی میلان کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ نۆ خاڵ و ئۆدینێزیش تەنها خاوەنی حەوت خاڵە.