خولی سعودی.. نەسڕ براوەبوو

PM:11:05:20/09/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی سعودییە نەسڕ گۆڵبارانی ریازی کردوو و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بردنەوەی بەدەست هێنا.

لەیارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی سعودییە نەسڕ میوانداری لە ریاز کرد.

لەتایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و  لەخولەکەکانی شەش و 30 دوو گۆڵیان تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی 33 رۆناڵدۆ توانی سێیەم گۆڵی نەسڕ تۆماربکات.

هەرچەندە ریاز هەوڵێکی زۆریدا بۆکەم کردنەوەی جیاوازییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا خاوەن ماڵ بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و لەخولەکی 49جواو فیلێکس توانی گۆڵی چوارەمیش بۆ یانەکەی تۆماربکات.

پاشان ریاز توانیان لە خولەکی 51 گۆڵێک تۆماربکەن بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 76 توانی دووبارە بگاتەوە سەر خانەی گۆڵی تیپی میوان و پێنجەم گۆڵ تۆماربکات.

سەرئەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەنده نەسڕ کۆتایی هات و خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ نۆ خاڵ و لەپلەی یەکەمدان.

لەیارییەکی تری هەمان هەفتەدا ئیتیحاد توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە نەجمە بباتەوە و سێیەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات.