خولی ئینگلتەرا.. مان یونایتد براوەبوو

PM:10:04:20/09/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چێڵسی بردەوە.

لەیارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا مان یونایتد لە یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری لە چێڵسی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لەخولەکی پێنج ناوبژیوان سانچێزی گۆڵپارێزی چێڵسی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و هەر لەسەرەتادا ئەرکی بلوز قورسکرد.

یاریی بەردەوامبوو  تاوەکوو خولەکی 17کاتێک برۆنۆ فێرناندێز توانی گۆڵی یەکەم بۆ شەیتانە سوورەکان تۆماربکات، پاشان لەخولەکی 37کاسمێرۆ توانی دووەم گۆڵ بۆ مانیو تۆماربکات.

پاشان ناوبژیوان لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو کارلۆس کاسمیرۆی بەکارتی سوورکردە دەرەوە و ژمارەی یاریزانانی هەردوولا کەم بوویەوە بۆ 10یاریزان.

سەرئەنجام نیوەی یەکەمیش بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات.

لەنیوەی دووەمدا بلوز بەردەوامبوون لەهەوڵەکانیان بۆ کەمردنەوەی جیاوازییەکە و لەخولەکی 80چالۆبا توانی یەکەم تۆپ بخاتە نێو خانەی گۆڵ یونایتدەوە.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی مان یونایتد کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ  حەوت خاڵ و چێڵسیش ژمارەی خاڵەکانی وەک خۆی مایەوە کە تەنها خاوەنی هەشت خاڵە.