خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ دێربی لە ئیڤەرتۆن بردەوە و پێشەنگی بەهێزترکرد

PM:04:24:20/09/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ دێربی لە ئیڤەرتۆن بردەوە و پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی کرد.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا و لە یاری دێربی مێرسیساید، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی لیڤەرپوڵ بە ئاستێکی نایابەوە بینران و دوو گۆڵیان لە رێگەی گراڤنبێرگ و هوگۆ ئیکیتیکی لە خولەکەکانی 10 و 29 تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58 ئیدریسا گایا جیاوازیەکەی بۆ ئیڤەرتۆن کەمکردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی لیڤەرپوڵی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

بەو ئەنجامە، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا کرد، ئیڤەرتۆن حەوت خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە.

خ . ک