بەرشەلۆنە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەگوازێتەوە

PM:03:53:20/09/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئارەزوی گواستنەوەی کەین دەکات بۆ شوێنگرتنەوەی لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی داهاتودا.

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە لە ئێستاوە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دیاریی بکەن و پلانی چۆنیەتی گواستنەوەیەکی دابرێژن.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە هاری کەین ئامانجی یەکەمی بلەوگرانایە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو ئەستێرە پۆڵەندییە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەشی بایرن میونشن بکەن.

گرێبەستی کەین لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و ئەگەر بڕیار لەسەر نوێ کردنەوەی نەدات، ئەوا بەئەگەرێکی زۆرەوە بەرپرسانی بایرن بیر لەوەدەکەنەوە دەستبەرداری ببن چونکە نایانەوێت لە داهاتوودا بەبڕێکی کەم یانەکەیان بەجێبهێڵێت.

هێرشبەرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 102 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 95 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات.