کام یانە گرانترین پێکهاتەی هەیە لە پریمەر لیگ؟

PM:03:07:20/09/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ خاوەنی گرانترین پێکهاتەیە لە پریمەر لیگدا و مان سیتی و لیڤەرپوڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمین.

پێگەی ترانسفێر مارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین یانەکانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگی بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە نرخی یاریزانەکان لە بازاڕی گواستنەوەدا.

یانەی ئارسناڵ گرانترین پێکهاتەی هەیە لە پریمەر لیگدا بە شێوەیەک نرخەکەی یەک ملیار و 330 ملیۆن یۆرۆیە، نرخی پێکهاتەی یانەی مانچستەر سیتی یەک ملیار و 230 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمدایە.

یانەی لیڤەرپوڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدایە و نرخی پێکهاتەکەی یەک ملیار و 120 ملیۆن یۆرۆیە، نرخی پێکهاتەی یانەی چێڵسی یەک ملیار و 80 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی چوارەمدایە.

یانەی تۆتنهام لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکەدایە بە شێوەیەک نرخی پێکهاتەکەی 891 ملیۆن یۆرۆیە، مانچستەر یونایتد بە نرخی 723 ملیۆن یۆرۆ و نیوکاسل بە 659 ملیۆن یۆرۆ لە پلەکانی شەشەم و حەوتەمدان.

خ . ک