PM:02:29:20/09/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانەکەی گاڤی بەرەو باشبونەوەی چاوەڕوان
نەکراو دەچێت بەڵام فلیک نایەوێت سەرکێشی پێوە بکات.
لە مانگی رابردوودا گاڤی یاریزانی یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە راهێنانەکانی یانەکەیدا تووشی پێکانهات لە ئەژنۆیدا و
رۆژنامەکانیش بڵاویانکردەوە کە تووشی هەمان پێکانی پێشوو بووە و نزیکەی دوو مانگ
دووردەکەوێتەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، خافی میگێلی
رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی ئاشكرایکرد، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پێکانەکەی گاڤی
بەرەو چاکبوونەوە دەچێت کە ئەوەش هەواڵێکی ئەرێنیە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە.
ئەو رۆژنامەنوسە دوپاتیکردەوە، ئێستا
ئەستێرە ئیسپانیەکە هەست بە هیچ ئازارێک ناکات لە ئەژنۆیدا و بە هیچ شێوەیەک
بژاردەی نەشتەرگەری بوونی نەماوە کە بۆی ئەنجامبدرێت.
دەشڵێت، لە نزیکترین کاتدا و بە
دیاریکراوی لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێتەوە یاریگاکان ئەگەر هیچ شتێکی
نەخوازراو روونەدات.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، هانسی فلیکی
راهێنەری بەرشەلۆنە و ژووری جلگۆڕینی ئەو یانەیە دەیانەوێت بە وریاییەوە مامەڵە
لەگەڵ گاڤی بکەن و پەلەی لێنەکەن لەپێناو گەڕانەوەی سەرەڕای ئەوەی هەست بە
چاکبونەوەی دەکرێت.
خ . ک