ماگوایەر: مانچستەر یونایتد باشترین یانەیە

PM:01:47:20/09/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماگوایەر دوپاتیکردەوە لە مان یونایتد هەست بە دڵخۆشی دەکات و یانەکەی گرێبەستی نایابی کردووە.

هاری ماگوایەری بەرگریکاری ئینگلیزی لە لێدوانیکیدا بڵاویکردەوە، لە مانچستەر یونایتد هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و بەدڵنیاییەوە لە باشترین یانەی جیهان یارییدەکات.

ماگوایەر دەڵێت، لە ساتێکی تایبەتدا دەژیم چونکە دەگەم بە ئەنجامدانی 250 یاریی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کە ئەوەش شانازیەکی گەورەیە بۆ من و لە ئێستا سەرنجم تەنها لەسەر داهاتووە و دەمەوێت باشتر بم.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا یانەکەیان سیستمێکی جیاوازی تۆپی پێ پەیڕەو دەکەن و لەڕووی تاکتیکەوە ئاسوودەن، بە هیچ شێوەیەک ئێمە بە پێنج بەرگریکارەەوە یاریی ناکەین.

دەشڵێت، بەرپرسانی یانەکەمان لە مێرکاتۆی هاوینەدا چەندین گرێبەستی گەورەیان ئەنجامدا کە ئەوەش زیاتر دڵخۆشی کردین، ئێستا دەبێت دەست بە کارەکانمان بکەین و بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کێبڕکێ بکەین.

دوپاتیکردەوە کە شێشکۆ یاریزانێکی نایابە و لە راهێنانەکاندا هەمووانی سەرسام کردووە بەڵام پێویستی بە کاتی زیاترە تا گۆی بگونجێنێت، دەزانێت کاتێک درێسی مانچستەر یونایتد دەپۆشیت فشارێکی زۆرت لەسەر دەبێت.

خ . ک