جامی هانگژۆ.. مێدڤیدێڤ لە پاساڤاریدی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی

PM:01:12:20/09/2025

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی هانگژۆ مێدڤیدێڤ لە پاساڤاریدی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی و کۆردا ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی هانگژۆ بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر پاساڤاریدی ئەمریکی یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، مێدڤیدێڤ بە ئاستێکی نایابەوە دەستپێکرد و بە ئاسانی و دوای تەنها یەک کاتژمێر و 12 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو گێم و شەش بە سێ گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، سباستیان کۆردای ئەمریکی رووبەڕووی یابینگی چینی بووە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند، ئێچڤێری ئەرجەنتینی لە رێنکی تایلەندی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و یابینگ و ئێچڤێری گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، پاساڤارید و کۆردا و رێنکی ماڵئاواییانکرد.

خ . ک