PM:12:43:20/09/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید جارێکیتر گواستنەوەی سالیبا
دەکاتە ئامانج و بەرپرسانی ئارسناڵیش دەیانەوێت پارێزگاری لێبکەن.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە،
ویلیام سالیبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی جارێکیتر کەوتووەتە
بەر رادارەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە،
بەرپرسانی یانەی شاهانە جارێکیتر هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە
فەرەنسیەکە دەدەن و دەیانەوێت لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بیگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوەی یانە
ئیسپانیەکە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ ترسیان لێ بنیشێت و
کارەکانیان بەمەبەستی پارێزگاری کردن لەو ئەستێرەیە دەستپێبکەن.
رونیشیکردووەتەوە، یانە لەندەنیەکە
بەڕێوەبەری کارەکانی سالیبایان ئاگادار کردووەتەوە گفتوگۆکانیان خێراتر دەکەن
بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە هەر شێوەیەک بێت.
لە کۆتاییشدا دڵنیاییداوە لەوەی کە سالیبا
هەست بە دڵخۆشی دەکات لە ئارسناڵ بەڵام مەرجێکی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
ئەویش زیادکردنی مووچەکەیەتی.
خ . ک